AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٧ ١٢:٣٣

نوێنەرێکی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق شرۆڤەی کرد:

ئامانجی سەفەری ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر چی بوو؟

ئامانجی سەفەری ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر چی بوو؟

نوێنەرێکی سەربەخۆی پەرلەمان ئامانج لە سەفەری ئەم دواییەی ژمارەیەک لە نوێنەری پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێری نزیک کردنەوەی ڕوانگەی پارتە سیاسییەکان و دەستخستنی ڕێگاچارەی چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی ئێستای وڵات وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، غسان عەیدانی لە ئەو بارەوە وتی سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا وردەکاری سەفەری نوێنەری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەو سەفەرە نزیکتری کردنەوەی ڕوانگەی پارتە سیاسییەکان و دەستخستنی ڕێگاچارەیەک بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی ئێستا لە ئەو وڵاتەیە.

شیاوی باسە کە شاندێک لە نوێنەرانی سەربەخۆی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم دیداریان کرد و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی عێراق و کێشەکانی بەردەم و هەوڵ بۆ یەکدەنگی نێوان پارتە سیاسییەکان و چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی ئێستای ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

News ID 42305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha